نەخۆشخانەی بەرکەوتووانی کیمیابارانی هەڵەبجە ١٢ ساڵە بەردی بناغەی داندراوە و نەکراوەتەوە
لوقمان عه‌بدولقادر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، له‌مباره‌یه‌وه ڕايگه‌یاند: "له ڕۆژی(١٦-٣-٢٠٠٧)وه به‌ردی بناغه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی چاره‌سه‌ری به‌ركه‌وتووانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه دانراوه، كه بكرێته‌وه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا سوودمان لێ نه‌بینیوه، ته‌واونه‌بوونیشی کێشەی بۆ درووستكردووین، چونكه شوێنێك نییه نه‌خۆشه‌كان كۆبكاته‌وه، ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ش بۆ به‌ركه‌وتووانی كیمیاباران له ماڵه‌كانی خۆیان پێویستره".
د.ئازاد مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه، له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه به ڕووی به‌ركه‌وتووه‌كاندا، ڕايگه‌یاند: "بۆ كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، هه‌وڵه‌كانمان خستووه‌ته‌گه‌ڕ، له ئێستا هه‌ندێك له‌و كارمه‌ندانه‌ی، كه پێویستن وه‌ك میلاك له‌و نه‌خۆشخانه‌یه هه‌بن، ده‌یانخه‌ینه سه‌ر ئیش و سێ به‌شی سه‌ره‌كیمان وه‌رگرتوون، هه‌وڵیشمانداوه پێش ١٦ی٣ی ئه‌مساڵ نه‌خۆشخانه‌كه به ڕووی به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیایی بكرێته‌وه".
باسنيوز
