زانكۆى هه‌ڵه‌بجه 20 هه‌زار كتێبی كۆكردەوە
پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر دكتۆر ئیدریس كه‌ریم یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه بۆ كاروبارى كارگێڕى و دارایی و سه‌رپه‌رشتیارى هه‌ڵمه‌تى كتێب كۆكردنه‌وه‌كه، به ماڵپه‌ڕى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ى ڕاگه‌یاندووه كە زانكۆكە له هه‌ڵمه‌تى گه‌وره‌ى كۆكردنه‌وه‌ى 31 هه‌زار كتێبدا بۆ ڕۆحى 5 هه‌زار شه‌هیدى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه، توانیویه‌تى له ماوه‌ى 10 ڕۆژى ڕابردوودا نزیكه‌ى 20 هه‌زار كتێب كۆبكاته‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه "كتێبه‌كان به‌گشتى له شار و شارۆچكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كۆ كراونه‌ته‌وه و دواتر ده‌هێنرێنه كتێبخانه‌ى ناوه‌ندى زانكۆ و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌ته‌كه و ده‌مانه‌وێ به هه‌زاران كتێبی دیكه بۆ زانكۆى هه‌ڵه‌بجه كۆبكه‌ینه‌وه".
زانكۆى هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى یادى كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌دا له سه‌ره‌تاى مانگى شوباته‌وه هه‌ڵمه‌تێكى گه‌وره‌ى كتێب كۆكردنه‌وه‌ى له‌ژێر ناوى (سی و یه‌ك هه‌زار كتێب بۆ ڕۆحى پێنج هه‌زار شه‌هید) ڕاگه‌یاند.
باسنيوز
