چه‌كدارانی داعش په‌لاماری گوندێكی كوردنشینی خانه‌قین ده‌ده‌ن
نزیكه‌ی كاتژمێرێك شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان دانیشتووانی گونده كوردنشینه‌كه و چه‌كدارانی داعش به‌رده‌وام بووه و پۆلیسی خانه‌قینیش، هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ كوردستان 24 پشتڕاست كردووه‌ته‌وه.
پۆلیسی خانه‌قین راگه‌یاند، به‌هۆی پێكدادانه‌كه، هاووڵاتییه‌كی گونده‌كه برینداربووه و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه، دوای ئه‌وه‌ی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كه‌ش كۆتایی هاتووه، ئینجا هێزێكی سوپای عێراق چووه‌ته هانای خه‌ڵكی گونده‌كه.
له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه، به‌رده‌وام مه‌ترسی چه‌كدارانی داعش و هه‌ڕه‌شه‌كانی رێكخراوه‌كه له‌سه‌ر ناوچه‌كه هه‌بووه و به‌شێكی زۆری گونده كوردنشینه‌كان چۆڵ بوونه.
k24-
