گەنجێک لە ماڵەکەی خۆیدا کوژرا
بە گوێرەی راگەیندراوێکی پۆلیسی سلێمانی: " گەنجەكە كە ناوی (م.ح.ح)ە و لەدایكبووی ساڵی 1990ە، لە ماڵەكەی خۆیدا كوژراوە و پێنج فیشەك بە جەستەیەوە بووە".
لە راگەیهندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە: "لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەدەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن".
k24-
