پسپۆڕێك: زمانی كوردی زمانێكی كۆنی ناوچەكەیه.. پێویستە زمانێكی ستاندار دروست بكرێت
دوای ئەو ڕووداوە و لە ساڵی ١٩٩٩ به ئامانجی ڕێزگرتن و بههابهخشین به زمانهکانی سهرجهم نهتهوهکانی جیهان، ڕێکخراوی کولتووریی نهتهوه یهکگرتووهکان (یونسکۆ) ڕۆژی ٢١ی شوباتی هەموو ساڵێکی وەک ڕۆژی جیهانی زمانی دایک (زگماکی) دهستنیشان کرد.
بە گشتیی زمانناسان زمان بەو دیاردەیە پێناسە دەکەن، کە وەک ڕەگەزێک بۆ پەیوەندیکردن بەکار دەهێنرێت، ڕەگەزێکی سەرەکی ڕۆشنبیرییە و ئامرازێکە بۆ پاراستنی ڕۆشنبیریی نەتەوەکان و گواستنەوەی ئەو ڕۆشنبیرییە لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی دیکە.
لەلای نەتەوەی کورد زمان وەک کۆڵەکە و شادەماری ناسنامە و بوونی نەتەوە پێناسە دەکرێت، لهو بارهیهشهوه خەڵات ئەلیاس، پسپۆڕی زمانی كوردی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "زمانی كوردی لە بەرەوپێشچووندایە و زمانێكی كۆنی ناوچەكەیه، كوردستانیانیش توانیویانە ئەم زمانە لە لەنێوچوون بپارێزن و ڕێگە نەدەن بەرەو نەمان بچێت".
ئەلیاس ئاماژەیشی دا، سەرەڕای گوشاری وڵاتان بۆ نەهێشتنی زمانی كوردی و قەدەغەكردنی، بەڵام زمانی كوردی یەكێكە لەو زمانانەی تا ئێستا خەڵك تامەزرۆیە ئەم زمانە بزانن و جێگای دڵخۆشییشە كە كوردستانیان زمانی تایبەتی خۆیان هەیە، چونكە چەندین نەتەوەی دنیا زمانیان نییە و بە زمانی وڵاتانی تر قسە دەكەن.
دەشڵێ، ئەوەی گرینگە ئەوەیە، تەواوی شێوەزارەكانی زمانی كوردی سوود لە یەكتری وەربگرن و پێویستە زمانێكی ستاندار دروست بكرێت.
بەپێی دوایین زانیارییەکان نزیکهی شەش هەزار و٧٠٠ زمان له جیهاندا ههن، له ساڵی ١٩٥٠وه نزیکهی ٢٠٠ زمان لهناو چوون، ١٨٤ زمان له جیهاندا لهلایهن کهمتر له ١٠ کهسهوه بهکار دههێنرێن، بەڕای پسپۆڕان و شارەزایانی زمان لهم ١٠٠ ساڵهی داهاتوودا نیوهی ژمارهی زمانهکانی جیهان لهژێر ههڕهشهی له ناوچووندان.
مەبەست لە دیاریکردن و بە فەرمی ناساندنی ڕۆژێکی تایبەت بە زمان، هەوڵدانە لەپێناو پاراستن و زیندووکردنەوەی زمانی ئەو نەتەوە و ئیتنیکانەی کە هەڕەشەی لەخشتەبردنی زمانەکەیان، پاکتاوی ڕەگەزی و سڕینەوەی ناسنامەیان لەسەرە.
kdp-
