مهسرور بارزانی و سەرۆكی دەزگای مەدا کۆ بوونەوە
ئهمڕۆ پێنجشەممە 21/2/2019، مهسرور بارزانی، راوێژكاری ئهنجومهنی ئاسایشی ههرێمی كوردستان پێشوازی لە فەخری كەریم، سەرۆكی دەزگای مەدا بۆ ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و ھونەر كرد.
لهدیدارهكهدا تیشکخرایە سەر هەنگاوەکانی پەلەکردن لە پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، بەوپێیەی پەیوەستە بە ژیانی رۆژانەی هاووڵاتییان و گەشەسەندنی پرۆسەی دیموکراتی کوردستانەوە. جەختیش لەسەر یەكخستنی توانا و ھەڵوێستی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لە پەڕینەوە بەرەو قۆناغی نوێ کرایەوە.
ھەر لەو دیدارەدا دووپات کرایەوە، كە ئەركی لەپێشینەی كابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدانی ریفۆرم و رێکخستنەوەی دامەزراوەکانە بەشێوەیەک بکارێ کاراتر خزمەتگوزاری و پێداویستییە بنەڕەتییەکان پێشکەش بە هاووڵاتییانی بکات.
باسنيوز
