سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی ئێران لە بەغدا بارودۆخی سیاسی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی ئێران لە بەغدا بارودۆخی سیاسی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد
سەرۆک بارزانی لە سەلاحەدیین پێشوازی لە باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا و شاندێکی یاوەری کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21/2/2019، سەرۆك بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازی لە ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە كونسوڵەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، سلێمانی، كەربەلا و نەجەف.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ كراو هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و هەڵسەنگاندنی ئیجابی بۆ سەردانی ڕابردووی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا كرا.

لە بەشێكی دیكەی ئەو كۆبوونەوەیەدا فراوانكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران دووپات كرایەوە.

پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستان و هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكوومەت و پارلەمانی هەرێم تەوەرێكی دیكەی ئەو دانیشتنە بوو.













باسنيوز
Top