جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش لە سنووری مەخموور زیادی كردووە

جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش لە سنووری مەخموور زیادی كردووە
بەرپرسێكی حزبی ڕای دەگەیەنێت كە جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش لە سنووری شارۆچكەی مەخموور زیادی كردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21/2/2019، عەبدوڵا تاهیر، بەرپرسی ناوچەی مەخموری پارتی ڕايگەیاند: "ماوەیەكە جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش لە سنووری مەخمور زیادیان كردووە و لە هەندێك ناوچە تیرۆریستانی داعش دەبینرێن.

گوتیشی، لە سنووری گوندی (عەلی‌ڕەش)ی سەر بە قەزای مەخموور جموجۆڵی داعش دەستی پێکردووەتەە هەبووە و هێزە عێراقییەكان تەقەیان لەو تیرۆریستانە كردووە.

ماوەیەكە لە ناوچە داگیركراوە كوردستانییەكان بە شێوەیەكی گشتی جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش زیادی كردووە و هێزە عێراقییەكانیش لە توانیاندا نییە ناوچەكە لەو تیرۆریستانە پاك بكەنەوە.












باسنيوز
Top