له ناوەڕاستی مانگی ئادار (٣)ی ئەمساڵدا، تونێڵەکە بە فەرمی بە ڕووی هاووڵاتییاندا دەکرێتەوە.

له  ناوەڕاستی مانگی ئادار (٣)ی ئەمساڵدا، تونێڵەکە بە فەرمی بە ڕووی هاووڵاتییاندا دەکرێتەوە.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وادەی بە فەرمی کردنەوەی تونێڵی پیرمامی ئاشکرا کرد.



نەورۆز مەولوود ئاماژەی بەوە کرد کە داوایان لە کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەی تونێڵی پیرمام کردووە، پەلە بکات لە تەواوکردنی پڕۆژەکە و ڕوونی کردووەتەوە: ”بەتەواوبوونی تونێلی پیرمام، خزمەتێکی باش بە شوفێران و ھاووڵاتییانی سنووری پارێزگای ھەولێر دەکات".



وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە لێدوانەکەیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان جەختی کردووەتەوە کە ئەو پڕۆژەیە بۆ گەشتیارانیش سوودێکی زۆری ھەیە لە کاتی سەردانیکردنیان بۆ شوێنە گەشتیارییەکانی سنوورەکە.



ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە لە ناوەڕاستی مانگی ئادار (٣)ی ئەمساڵدا، تونێڵەکە بە فەرمی بە ڕووی هاووڵاتییاندا دەکرێتەوە.



بەپێی زانیارییە ڕاگەیاندراوەکان، تونێلی پیرمام - شەقڵاوە، ماوەی نیو کاتژمێر ڕێگا کورت دەکاتەوە و مەترسییەکانی ڕووداوەکانی ھاتوچۆ لە لۆفەکانی مەسیف کەم دەکاتەوە.




باسنیوز
Top