دوایین زانیاری له‌باره‌ی مووچه‌ی 3 مانگی فه‌رامبه‌رانی هه‌رێم
هۆشیار عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی لێژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكدا ده‌ڵێت: "به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئێمه، نه‌ك ته‌نیا مووچه‌ی ئه‌و 3 مانگه، به‌ڵكو 2 مانگی دیكه‌ی ساڵی 2017ـی فه‌رمانگه فیدراڵییه‌كانیش هێشتا یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئێمه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی فیدراڵ له په‌یوه‌ندیداین، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كانمان به‌غدا ئه‌و بڕه پاره‌یه ده‌نێرێت".
له‌كاتێكدا حكوومەتی عێراق مانگانە بڕی ٣١٧ ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان رەوانە دەکات و حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش لەگەڵ داھاتی نەوت و ناوخۆ مووچەی فەرمانبەرانی لێ دابین دەکات، بەڵام وەزارەتی دارایی کوردستان دەیەوێت به‌غدا مووچەی ٣ مانگی فەرمانبەران بەیەکەوە رەوانە بکات, بۆ ئەوەی قەرزی مووچەی فەرمانبەران بداتەوە.
دانا شەھید جەزا, په‌رله‌مانتاری پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: "له‌كاتێكدا رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵ له مانگی 4 كراوه و مانگه‌كانی 1 و 2 و 3ی تێدا نه‌بوو، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و 3 مانگه‌ش بكرێت، چونكه ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن كرا پێویسته هه‌موو ساڵه‌كه بگرێته‌وه و نابێت 3 مانگی لێ ده‌ربكرێت و 9 مانگیش بگرێته‌وه".
بە گوێرەی یاسای بودجەی گشتی ئەمساڵی عێراق، دەبێت ھەرێمی کوردستان٢٥٠ هه‌زار بەرمیل نەوتى رۆژانه رادەستی کۆمانیای سۆمۆ بکات، لە بەرامبەردا حكوومەتی عێراق بڕی ١٠ ترلیۆن و ٨٨٠ ملیۆن دینار بۆ ھەرێمی کوردستان دابین دەکات، بەڵام لە ئەگەری پابەند نەبوونی ھەرێمی کوردستان، حکوومەتی عێراق تەنیا ٥٥٢ ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە رەوانە دەکات.
k24-
