ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت
بەپێی ئەو زانیاریەكان لە سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستیكەوتووە، ئەمڕۆ دووشەممە مووچەی سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم و پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران و چەند شوێنكی دیكەش دابەشدەكرێت.
هاوكات بڕیار وایە رۆژی سێشەممەش مووچەی خانەنشینی سەربازی و رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەش مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەش بكرێت.
كۆتایی هەفتەی ڕابردوو، ٣١٧ ملیار دینارەكەی لە بەغداوە دێت گەیشتە گەنجینەكانی هەرێم و موچەی سەرجەم وەزارەتەكان لەو پارەیە دابەش دەكرێت و وەزارەتی دارایی پێشتر ڕایگەیاندبوو چیتر خشتەی مووچە بڵاوناكاتەوە و راستەوخۆ خشتەكە بۆ گەنجینەكان رەوانە دەكات بۆ دابەشكردنی مووچە.
رۆژی٥ی ئەیلول وەزارەتی دارایی دەستیكردووە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیران و تا ئیستاش دابەشكردنی موچە بەردەوامی هەیە.
خەندان
