شه‌ڕی نێوان دوو گونده‌كه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر ئاڵۆزتر بوو
ئاراس حه‌مه ئه‌مین، ، کێشەی نێوان دوو بنەماڵە لەگونده‌كانی جەلکان و مەمکانی سنوری ناحیەی سەنگەسەر تەشەنە دەستێنێت و کوژراو و برینداری هێزە ئەمنیەکانی به‌دواوه بوو.
وه‌ك پۆلیسی راپه‌ڕین ئاماژه‌ی پێكردووه، كێشه‌كه لەسەر پووش و پاوان ڕوویداوە و کەس و کاری هەردوو بنەماڵەكه خۆیان چەدار کردووە و بەدرێژایی شەوی ڕابردوو شەڕە تەقە لەنێوانیان ڕوویداوە.
بە وتەی پۆلیسی راپه‌ڕین، دوای کوژرانی کەسێکی تەمەن ۳٥ساڵ لەشەوی ڕابردوو، كه پیشەی پێشمەرگە بووه، ئەم بەیانیە ڕیشسپیانی هەردوو گوند دانیشتوون تاکو کێشەکە چارەسەر بکەن، بەڵام دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی نەناسراو کە چەند چەکدارێکی تێدابووە، تەقەی لەو هێزە ئەمنیانە کردووە کە بۆ پاراستنی ئاسایشی هەردوو گوندەکە لەوێ بوون، بەهۆیەوە پۆلیسێک کوژراوە و دوو پۆلیسی دیكه‌ش برینداربوون.
k24-
