بەپەلە: بەرهەم سالح گەرایەوە ناو یەكێتی نیشتیمانی كوردستان

بەپەلە: بەرهەم سالح گەرایەوە ناو یەكێتی نیشتیمانی كوردستان
دوای ئەوەی بەرهەم سالح لە نامەیەك بۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی بۆ گەرانەوە بۆ ناو یەكێتی و كاندید كردنی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق ئەمرۆ لە كۆبوونەوەیەكی باڵای یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رەزامەندیان لەسەر گەرانەوەی بەرهەم سالح-یان دا بۆ ناو ریزەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان.

كەمێك پێش ئێستا سەعدی ئەحمد پیرە وتەبێژ و ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی بە میدیاكانی حزبەكەی راگەیاند كە بە فەرمی بەرهەم سالح گەرایەوە نێو یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و هەروەها دەبێتە كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق.
Top