نێچیرڤان بارزانی و وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا كۆبوونه‌وه
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17/9/2018، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، لەگەڵ ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلا‌ین، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا و شاندێكی باڵای حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا کۆ بووەوە، كه له ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری سه‌ر به پارته جیاوازه‌كان له لیژنه‌ی به‌رگریی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا پێكهاتبوون، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه ژماره‌یه‌ك له وه‌زیر و به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوون، دێرلا‌ین و په‌رله‌مانتارانی یاوه‌ری، چاونه‌ترسی و بوێریی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان له شه‌ڕی دژی داعش و پاراستنی خاك و پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و قوربانیدانیان له‌م پێناوه‌دا به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان خسته ڕوو كه له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له خواست و پێداویستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، شاندی میوان باسیان له ڕه‌وشی ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر له هه‌رێمی كوردستان كرد و جه‌ختیان له به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانیان بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران كرده‌وه و ڕایان گه‌یاند كه مه‌به‌ستیانه له نزیكه‌وه بزانن له‌مه‌ودوا هاوكارییه‌كان چۆن و چی بن و پرۆگرامی داهاتووی په‌نابه‌ران چی ده‌بێت؟
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و هاوكارییه سه‌ربازی و مرۆییه‌كانی هاوپه‌یمانان و ئه‌ڵمانیای كرد، له كاته سه‌خته‌كاندا به‌تایبه‌تی كاتی هێرش و مه‌ترسییه‌كانی داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها جه‌ختی له قۆناغێكی نوێی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش كرده‌وه كه ئه‌ویش بنه‌بڕكردنی هزری توندڕه‌وی داعشه، نێچیرڤان بارزانی، هیوای خواست په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا بڕیار له درێژكردنه‌وه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه مه‌شقكاره‌كانیان و به‌رده‌وامیی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان بدات، چونكه هێشتا مه‌ترسیی داعش ماوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، سوپاسی ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسای كرد كه ساڵی ڕابردوو پشتگیری‌یان له هه‌رێمی كوردستان كرد له‌و دۆخه دژواره‌ی ڕووبه‌ڕوو ببوویه‌وه، دووپاتیشی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان ده‌خوازێت به هێزه‌وه له به‌غدا بێت و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا جێگیر بێت و مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان به‌پێی ده‌ستووری عێراق دابین بكرێن.
نێچیرڤان بارزانی، له باسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیشدا، ئاماژه‌ی به بوونی بانگه‌شه‌یه‌كی هێمنانه‌ی هه‌ڵبژاردن كرد، كه كۆتایی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و دواتریش پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ت ده‌ست پێ ده‌كات، هه‌روه‌ها جه‌ختی له به‌رده‌وامیی پرۆسه‌ی چاكسازی كرده‌وه.
باسنيوز
