بوومەلەرزەیەک لە سلێمانی ڕووی دا
نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 17/9/2018، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردووەتەوە، تێیدا باس لەوە کراوە، کاتژمێر12 و 26 خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، بوومەلەرزەیەک لە سلێمانی ڕووی داوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە، کە بوومەلەرزەکە بە گوڕی 3.4 پلەی ڕێختەر و بە قووڵایی حەوت کیلۆمەتر، ھەروەھا لە دووری 40 کیلۆمەتر لە دووریی چیای ئەزمەڕ و لە دووریی 60 کیلۆمەتر لە وێستگەی بوومەلەرزەی دەربەندیخان تۆمار کراوە و ھەستی پێ کراوە.
باسنيوز
