٣١٧ ملیار دیناری دیکەی حکوومەتی عێراق گەیشتە هەرێمی کوردستان
سەرچاوەیەکی بەرپرس لە بانکی ناوەندی عێراق لە هەرێمی کوردستان راگەیاند کە شەوی یەکشەممە(١٦-٩-٢٠١٨) 317ملیار دینار کە تایبەتە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کە لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە دابین دەکرێت گەیشتە هەرێمی کوردستان.
بەپێی زانیاریەکان وای گەیشتنی ئەو بڕە پارەیە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خێراتر دەبێت و لە چەند ڕۆژی داهاتوو مووچەی ئەو وەزارەت و فەرمانگانە دابەش دەکرێت کە کەوتوونەتە لیستی دووەمی مووچەوە.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەو بڕە پارەیەی حکوومەتی عێراق و پارەی بەدەستهاتووی داهاتی هەرێمی کوردستان لێک دەدات و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لێ دەدات.
باسنيوز
