مەسرور بارزانی: لە 30ی ئەیلوول پارتی سەرکەوتن تۆمار دەکات

 مەسرور بارزانی: لە 30ی ئەیلوول پارتی سەرکەوتن تۆمار دەکات
راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ئاهەنگی بانگەشەی کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە زاخۆ، رای گەیاند: پارتی رکابەرایەتی هیچ حزبێک ناکات و لە هیچ حزبێکیش جیانابێتەوە.

مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، رای گەیاند: ”سوپاسی ئێوە دەکەم، لە هەڵبژاردنی پێشوو، واتان کرد پیلانی ناحەزان سەر نەگرێت، تا پارتی خاوەنی ئێوە بێت، هیچ کات ناکەوێ“.


ئەوەشی خستە روو، کە داواکارم وا لەکەسوکارتان بکەن بچنە دەنگدان و ئاڵای کوردستان و ئاڵای پارتی بەرزبێت، خوشک و برایان ئەو رۆژەی پارتی هاتە دامەزراندن، خەڵکی کوردستان بە شێوەیەکی گشتی پێویستیان بەوە بوو، خزمەتیان بکات، ئامانجی پارتی خزمەتی کورد و کوردستان بووە، پارتی بە کردەوە سەلماندوویەتی کە خزمەتکاری خاک و خەڵکی کوردستان“.


دەقی وتارەکەی مەسرور بارزانی:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
خەڵکی قارەمان و شەهیدپەروەر و کوردپەروەی شاری زاخۆ
من زۆر سوپاستان دەکەم کە دەرفەتتان دام بێمە خزمەتتان، سوپاستان دەکەم کە ئەو رۆڵەی هەتانبوو، لە هەڵبژاردنی رابردوو، کە دیاریتان کرد پارتی ناکەوێ، هەموو کات سەرکەوتوو دەبێت، جارێکی دیکەش لە هەڵبژاردنی 30\9، جارێکی دیکە پارتی سەردەخەیەن و سەرکەوتنەکی دیکە بۆ پارتی تۆمار دەکەین.



من زۆر سوپاستان دەکەم، لە هەڵبژاردنی پێشوو هاتمە خزمەتتان و داوام لێتان کرد، کارێکی وا بکەن ئیرادەی میللەت سەرکەوێت، پیلانێکی زۆر هەبوو بۆ ئەوەی پارتی بشکێت و لەگەڵ شکانی پارتی، ئیرادەی میللەتی کورد بشکێ، ئێوە نەتانهێشت پیلانەکە سەرنەکەوێت، کارێکی واتان کرد، ناحەز و نەیاری کورد و کوردستان، بزانن کە هەتا پارتی خاوەنی ئەو جەماوەرەیە، هەرگیز پارتی ناکەوێت، بۆیە سوپاستان دەکەم.



خوشک و برایانی هێژا

30\9، جارەکی دیکە دەچینەوە سەر سندوقی دەنگدان، بۆیە داواکارم لێتان، لەگەڵ هەموو خزم و کەسی خۆتان، ئەوجارەش کارێکی وابکەن، دووبارە ئاڵای کوردستان بەرز و بڵند بێت، ئاڵای پارتی بەرز و بڵند بیت، من هیوادارم جارێکی دیکە کارێکی وابکەن پارتی وەک حزبێکی پێشڕەو و یەکەم بهێڵنەوە، دەنگی ئێوە شایەدی ئەوە دەبی، کە لەو هەڵبژاردنە پارتی هەتا هەیە سەردەکەوێ بە دەنگی ئێوە.



خوشک و برایانی هێژا...

ئەو رۆژەی پارتی دامەزرا، خەلکی کوردستان بە شێوەیەکی گشتی پێوستیان بە رێکخستنێکی سیاسی و سەربازی دروست ببێت، تا بەرگری لە کوردستان بکات، پارتی ئەوکات دروست بوو، ئامانجی پارتی خزمەتی خەڵکی کوردستان و بەرگری لە خاکی کوردستانە، لەو رۆژەوە تا ئەمڕۆ، ئەو دروشمە بە کردار چەپاندووە و پارتی تا ئەمڕۆ، بەوەفا بووە بەرامبەر ئەو شەهیدانە و ئەو کەسانەی بۆ پارتی خۆیان کردووەتە قوربانی رێبەری نەتەوەیی کوردستان، جەنابی بارزانی نەمر.


هەڤاڵانی هێژا..
ئەوکاتەی پارتی دروست بوو، تا بەرگری لە خاکی کوردستان بکات، ئامانجی پارتی خزمەتکردن و بەرگریکردن بوو لە خەڵک و خاکی کوردستان، پارتی بۆ ئەوە دروست نەبووە، پارتی بۆ ئەوە دروست نەبووە، رکابەرایەتی هیچ حزبێک بکات و لە هیچ حزبێک جیا نەبووەتەوە، پارتی کاری ئەوە نەبووە، کە شکستەکانی خەڵکی دیکە پیشان بدا، پارتی هەمووکات سەربڵندە بە مێژووی خۆی و دەسکەوتی خۆی، ئەمڕۆش لەسەر ئەمری جەنابی سەرۆک، باس لە مێژووی خۆمان دەکەین و پێوست ناکات باس لە کەموکوڕییەکانی ئەوانی دیکە بکەین، بە پێچەوانەوە داواکارین چارەسەر بکەین، هیچ کات رێنەدەین هیچ کەسێک یاری بە هەست و شەهیدانمان بکات.



خوشک و برایان...

ئەو هەڵبژاردنە بۆ ئێمە چارەنووسسازە، ئێمە هێشتا لە قۆناغێکداین پێویستە، چارەنووسی وڵاتی خۆمان دیاری بکەین، بۆیە دەنگی ئێوە گەورەترین کاریگەری هەیە، لەسەر دیاریکردنی ئەو چارەنووسە، ئەوکاتەی دەڵێن لە پرۆسەی دیموکراتی دەسەڵات لە دەستی میللەتە، لە هەڵبژاردن میللەت ئەو سەرکردەیە هەڵدەبژێری کە باوەڕی پێ هەیە، بۆیە داواکاریمان لە ئێوە، ئەوەیە کە دەنگی خۆتان بۆ ئەو کەسانەبێت، کە هەڵگری بیروباوەڕتانن، نوێنەری ئێوە و پارێزەری خوێنی شەهیدانن، لەسەنگەری قوربانی دەدات و ئەمڕۆش لە پەرلەمانی کوردستان داوای مافەکانتان دەدات، داواتان لێ دەکەین، چۆن ئێوە بەرگریتان لە خاکی کوردستان کرد، ئەمڕۆ ئەوانە هەڵبژێرن کە لە پەرلەمان بەرگری لە مافەکانتان بکەن.



خوشک و برایان..

بۆچی بەلایەنی ئێمە ئەو هەڵبژاردنە گرنگە، راستە ماوەیەک پێش ئێستا هەڵبژرادنی عێراق کرا، لەو هەڵبژاردنەش بەرامبەرتان بووم، گوتم ئەوە تەحەدایەکە بۆ ئەو کەسانەی دژی ئیرادەی میللەتی کورد راوەست، بۆ خیانەتکاران و کە دەستیان لەگەڵ دەستی دوژمن تێکەڵ کرد، هەموو ئامانجی ئەوە بوو کە ئەو کیانە نەمینێت، هەروەها بە لەناوچوونی پارتی کیانی کوردستانیش تێک بدەن، بۆیە داوام لێکردن، کە چۆن بەرگریتان لە خاکی کوردستان، ئەوکاتیش دەنگی خۆتان بەوە بدەن، کە ئیرادەتان نەکشێت، بۆیە زۆر سوپاس، بۆ خەلکی زاخۆ و خەڵکی بادینان، بەوەفابوون و سەلماندتان کە ئیرادەی میللەت ناشکێت، ئەمجارەش ئێمە دەچینەوە هەڵبژاردن، چونکە بڕیاری زۆر گرنگ لەدوای هەڵبژاردن دەدرێت، لەسەر چارەنووسی چوار ساڵی داهاتوو، بۆیە زۆر گرنگە ئەو کەسانەی دەچنە پەرلەمان، جێی متمانە و باوەڕتان بێت، ئەوە لەبیر مەکەن، ئەگەر ئەو کەسەی جێی باوەڕی ئێوە دەرنەچن، کەسێکی وادەچێتە پەرلەمانی کوردستان، کە لەوانەیە نەک خزمەتی بیروباوەڕتان نەکەن، بۆیە لەوانەیە سبەینێ پەشیمان ببنەوە و بڵێن بریا چووباین و دەنگمان بدابوایە، بۆیە ئێستا داواتان لێ دەکەم و رۆژی هەڵبژاردن بچنە سەر سندوقی دەنگدان و دەنگ بدەن، بۆ ئەوەی ئەو کەسانە دەربچن، جێی باوەڕتان بن و نوێنەرایەتی ئێوە بکەن، ئێمە کێشەمان لەسەر دروشمی نەتەوەیی و نیشتمانی نییە، ئێمە وەک پارتی خاوەنی مێشوویەکی پڕ سەروەرین، بۆیە پێوستە رێژەی بەشداری چەند زۆر بێت، ئەوەندە جانسی ئەوە پارتی ئەوەندە هێزی زیاتر بێت، بۆیە داوکاریمان ئەوەیە کە چەند باوەڕتان بە پارتییەکەتان هەیە، ئەوەندەش دەنگدانە گرنگە، ئەوە سەرکەوتنتان مسۆگەر دەکات، من لەو بڕوایەدام کە پارتی سەردەکەوێت، بەڵام من دەمەوێت سەرکەوتنی پارتی، سەرکەوتنێکی مێژووی بێت، بۆیە تاکو پارتی بتوانێت داواکارییەکانتان جێبەجێ بکات، هەر چەندە جەنابی سەرۆک، داوای کرد، کە بەڵێن نەدەن، بەڵام بەڵێنی ئێمە ئەوەیە کە هیچ کات سازش لەسەر مافەکانتان نەکەین، ئەو هەڤاڵانەش، قوتابی ئەو رێبازەن، رێبازی قوتابخانەی پارتی دیموکراتی کوردستان و وەفادارن بەرامبەری دەنگتان.



خوشک و برایان..

ئێمە بە قۆناغی زۆر ناخۆش تێپەڕین، شەڕێکی گەورە لەسەر کوردستان هەبوو، ئەو قارەمانانەی کە چوونە سەنگەری بەرگری لە کوردستان، با لەبیر نەکەین، پێوستە ئێمە بەرامبەر زەحمەتییەکانی ئەوان، وەفامان هەبێت، پێویستە بەرامبەر خوێن و بنەماڵەکانیان وەفاداربین، پێویستە پێیان بڵێین هیچ کاتێک زەحمەتییەکان و قوربانییەکانتان لەبیر ناکەین، دەستی دایک و باوکتان ماچ دەکەین و سەری خۆمان بۆتان دەچەمێنین و هەتا ئێمە هەین، قەرزاری ئێوەین، بۆیە باشترین وەفاداری، بۆ بنەماڵەی شەهیدان، بۆ زەحمەتی و خۆڕاگری ئەو میللەتەی، رێبازەکەیان سەربێخین، باشترین وەفاداری ئەوەیە لیستی ١٨٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان سەربێخین، تا پێیان بڵێین ئەگەر ئێوە زەحمەتیدان دابێت و خوێنتان رژابێت، ئەمڕۆ ئێمەش حازرین دەنگی خۆمان بدەین.



هەڤاڵان..
هەموومان بەرپرسیاریەتیمان لەسەرە، بۆیە پێویستە بزانین کە وڵاتی ئێمە چی لێمان دەوێت، چی بکەین تاکو ئەو وڵاتە پێش بکەوێت، رەنگە ئێمە زۆر تموحاتمان هەبێت، کە کوردستان بەرەو پێشکەوتنی زیاتر ببەین، بەڵام ئێمە یەخسیری بڕیاری دەوڵەتی دیکە بووینە، تا سەربەخۆ نەبین، لەلایەکی دیکەدا سیاسەتی ناوخۆشدا، ململانێی سیاسی زۆرجار رێگربووە لە هەندێک ئەجندای پارتی دیموکراتی کوردستان، تا جێبەجێکردن، سەرکەوتن و دروستکردنی حکوومەتێکی بەهێز، ئەوکاتە جێەبەجێ دەبێت، کە پشتیوانی میللەت لەو حکوومەتەدا لەگەڵ پارتیدا بێت، ئەو لەپەرلەمان بەدیار دەکەوێت، چەند ئەندامی پارتی لە پەرلەمانی زۆر بێت، ئەوەندەش حکوومەتێکی بەهێز و وەفادار، بەرگریکار لە ماف و کەرامەتی میللەتی خۆی بێت و هەنگاوی باش باوێت و چاکسازی بکات، ئاوەدانی کوردستان زیاتر بکات، بۆیە حکوومەتێکی بەقوەت، ئاوەدانییەک بۆ داهاتوو، هەلی کار بۆ گەنجان، ئەوڕۆ لە دەنگی ئێوە دەست پێدەکات، ئێمە دەزانین کەموکوڕی هەیە، بەڵام زۆر قۆناغی ناخۆش بەسەرمان تێپەڕین و تووشی شەڕی قورس بووین، پەنا بەخوا ئەو کاتانە رۆیشتن و ئاسۆیەکی روون دێت، هەنگاوی زیاتر بۆ ئاوەدانی ناخۆ دەهاوێژین، پێوستە ئەو خەڵکەی کە دەچنە پەرلەمان، کەسانی پسپۆڕ و شارەزا بن لەم یاسایانەی لە خزمەتی خەڵکی کوردستانن بە هەموو پێکهاتەکانەوە، بەرگری لەم یاسایانە بکەن، چونکە ململانێی سیاسی لەپەرلەمان دروست دەبێت، ئەو کەسەی لەپەرلەمانە بەرگری دەکات، بۆیە بیر لە هەموو شتێک بکەنەوە، بیر لە ئەمن و ئاسایشی وڵاتی خۆتان بکەنەوە، بیر لەباری ئابووری و سیاسی و دیپلۆماسی هەرێمی کوردستان بکەنەوە، کێ ئەمن و ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەپارێزێت، کێ دەتوانێت لە بواری دیپلۆماسی کوردستان بەرەو پێش ببات، کێ زیاتر کوردستان ئاوەدان دەکاتەوە، دەنگی خۆتان بدەن بەو ئەندامانە، تا لەپەرلەمان ئەو بڕیارانە دەرکەن، کە لە خزمەتی ئێوە دابن.










باسنيوز
Top