لە هەولێر کارگەیەکی ئامادەکردنی شیشی گەس داخرا

لە هەولێر کارگەیەکی ئامادەکردنی شیشی گەس داخرا
لە هەولێر بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنمایيەکان و نەبوونی مۆڵەتی تەندروستی کارگەیەکی ئامادەکردنی شیشی گەس داخرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 13/9/2018، قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر لە پەیجی فەرمی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە، کە بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنمایيەکان و نەبوونی مۆڵەتی تەندروستی کارگەیەکی ئامادەکردنی شیشی گەس داخرا.

قائیمقامیەتی قەزای هەولێر ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کە ئەم کارگەیە لەلایەن لیژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕەوە داخراوە، هەروەها چەند وێنەیەکی ناو کارگەکەشی بڵاو کردووەتەوە.









باسنيوز
Top