نێچیرڤان بارزانی: پاڵپشتیی بەردەوامیی پێکەوەژیانی نەتەوەکان لە کوردستان دەکەین
بەپێی راگەیەندراوێکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کە وێنەیەکی بۆ (باس‌نیوز) نێردراوە، رۆژی چوارشەممە 13/9/2018، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە محەمەد ئەلناسری، بەڕێوەبەری هەرێمیی وڵاتانی عەرەبی لە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەکسانیی هەردوو رەگەز، کردووە.
لە کۆبوونەوەکەدا، محەمەد ئەلناسری ستایشی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نەتەوە و ئاینەکانی کوردستان و یەکسانیی هەردوو رەگەزی نێر و مێی کردووە.
نێچیرڤان بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لەوە کردووەتەوە، کە حکوومەت و پەرلەمانی کوردستان پاڵپشتیی تەواوی بەردەوامیی پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە کوردستان دەکەن.
لە کوردستان، بەپێچەوانەی وڵاتانی دیکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەزاران ساڵە هەموو نەتەوە و ئایینە جیاوازەکان بەشێوەیەکی ئاشتییانە پێکەوە دەژین و لە خۆشی و ناخۆشییەکانی یەکتر، بەشداری دەکەن.
بەهۆی ئەو ئارامی و بەیەکەوەژیانە ئاشتییانەیە، دەیان هەزار هاووڵاتیی مەسیحی عێراق لە ترسی شەڕ و ململانێ تائیفییەکان، ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ هێشتووە و روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە.
دەقی راگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی وەزیران:
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13/9/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز محه‌مه‌د ئه‌لناسری به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمیی وڵاتانی عه‌ره‌بی له ده‌سته‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ یه‌كسانیی نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز و به‌تواناخستنى ئافره‌تان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا شاندی میوان ده‌ستخۆشییان له حكوومه‌تی هه‌رێم كرد بۆ پێشوازیكردن له ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌ران، هه‌روه‌ها پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان له بواره‌كانی یه‌كسانیی هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز، مافی ئافره‌ت، تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه سه‌خته‌كان، پێكه‌وه‌ژیانی ئایین و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان به‌رز نرخاند و به‌رده‌وامیی كار و چالاكییه‌كانی ڕێكخراوه‌كه‌یان له هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی عێراق دووپات كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه به‌رێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ماهه‌نگیی نێوان ده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێم و ڕێكخراوه‌كه‌یانی به‌رز نرخاند و هیوای خواست ڕێكخراوه‌كه‌یان له ناوه‌نده كاریگه‌ره‌كان كار له‌سه‌ر پرۆگرامی په‌روه‌رده‌یی، میدیایی و كولتووری له بواره‌كانی به‌ره‌وپێشبردنی یه‌كسانی هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز و مافی ئافره‌تان و پێكه‌وه‌ژیان بكه‌ن، هه‌روه‌ها باسی له كولتووری پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه و ئایینه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و پاڵپشتیی حكوومه‌ت و په‌رله‌مان له‌م پێكه‌وه‌ژیانه كرد.
تاوتوێكردنی دۆخی سیاسی و ئابووریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو كه تیایدا خاتوو په‌خشان زه‌نگه‌نه ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان له هه‌رێمی كوردستان ئاماده بوو.
باس‌نیوز
