ئه‌نه‌كه‌سه و شاندێكی ئەمریکا كۆ بوونه‌ته‌وه
دوێنی شاندێکی ئەمریکایی و شاندێکی ئەنەکەسە کە پێكهاتبوو لە فواد عەلیکۆ و حەواس عەگید و عەبدلباسی حەمۆ، لە ئیستانبووڵ کۆ بوونەتەوە.
عەبدولباست حەمۆ جێگیری سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی سووریایە و سەرکردەی له ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانیی كورد-سووریا (ئەنەکەسە)یه، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: ''لەبارەی پرسی هەرێمەکانی رۆژئاوای کوردستان و چارەنووسی عەفرین لەگەڵ شاندێکی باڵایی ئەمه‌ریکایی کۆ بووینەوە و هەموو کێشەکانی رۆژئاوای کوردستان کفتوگۆمان کرد.''
ئه‌و گوتیشی، كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی گەڕانەوەی پێشمەرگەی رۆژ بۆ رۆژئاوا پرسێكی گرینگ بوو و شاندی ئەمریکاییش بە جیددی لەسەر ئەو پرسە هه‌ڵوه‌سته‌یان كرد، هه‌ڵبه‌ته باسی ئەو پێشلکارییانەش كرا کە پەیەدە بەرانبەر ئەنەکەسە كردوونی و ده‌یكات.
عه‌بدولباسیت حەمۆ زانیاریی دا كه ''شانده‌كه‌ی ئەمریکا بڕیاریان داوه ئه‌و خاڵانه‌ی له كۆبوونه‌ماندا خراونه‌ته ڕوو، هه‌ڵبسه‌نگێنن و ئەوەشیان پێ راگەیاندین، هەوڵیک هه‌یه بۆ نیزیکبوونەوەی کورد واتا نزیکبوونەوەی هەسەدە و هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن.''
وه‌ك حه‌مۆ ده‌ڵێ، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا دژی لێکنزیکبوونەوەی ''ئیدارەی خۆسەری''ی رۆژئاوا و رژێمی ئەسەد بوون، چونكه ئه‌وان پێیان وابووه کورد لەو ڕێگه‌یه‌وه هەڵەیەکی گەورە دەکات و رژێمیش هیچ ئایندەیەک باشی لەو وڵاتەدا نییە.
kdp-
