"له مه‌رزى په‌روێزخانه‌وه دوو تانكه‌ر به‌نزینى ژه‌هراوى ده‌هێنرێته هه‌رێمی کوردستان"
غالب محه‌مه‌د، سه‌رۆكى لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه و سامانه سروشتییه‌كان له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى نێردراوه، ڕای گه‌یاندووه "ڕۆژى 28/8/2018 له‌ڕێگه‌ى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى په‌روێزخانه‌وه 2 تانكه به‌نزینى كۆمپانیاى (قه‌یوان) هاتووه‌ته سلێمانى، كه له پشكنین ده‌ركه‌وتووه ڕێژه‌ى بێنزاین تێیدا 2.2 بووه كه ماده‌یه‌كى پڕاوپڕ ژه‌هراوییه و هۆكارێكى سه‌ره‌كى توشبوونه به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه "هه‌مان ڕۆژ نووسراو كراوه بۆ كۆمپانیاى (لۆكس ئه‌یجنسی) كه كۆمپانیایه‌كى ئه‌هلییه له كوالێتى كۆنترۆڵى مه‌رزه‌كه، كه ئه‌م به‌نزینه ژه‌هراوییه و ده‌بێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئێران، به‌ڵام به‌داخه‌وه دواى چه‌ند ڕۆژێك ڕاگرتنى تانكه‌ره به‌نزینه پڕ له ژه‌هره‌كان له مه‌رزه‌كه، فێڵێکی شه‌رعی بۆ كراوه و هێنراونه‌ته هه‌رێمه‌وه".
ڕاگه‌یاندنى كۆمه‌ڵگاى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى په‌روێزخان له‌مباره‌یه‌وه له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كى نێردراوه، ڕایگه‌یاندووه "ئه‌نجامى ئه‌و پشكنینه‌ى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى بڵاویكردووه‌ته‌وه، پشكنینى یه‌كه‌مه و دواى داواكاری كۆمپانیاى قه‌یوان جارێكی‌تر و به‌درووستكردنى لیژنه‌یه‌كى 3 كه‌سی له ڕۆژى 2/9/2018 دووباره پشكنین بۆ هه‌ردوو تانكه‌ره به‌نزینه‌كه كراوه‌ته‌وه و ده‌ركه‌وتووه ڕێژه‌ى بێنزاین تێیدا 1.2 بووه، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه به‌پێى ڕینماییهكانى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان ڕێژه‌ى ماده‌ى بێنزاین له به‌نزینى نۆرماڵدا تا 1.6 ئاساییه".
bas news-
