ئەمڕۆ چوارشەممە مووچەی وەزارەتی شەهیدان و كاروباری ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی لە هەرێمی كوردستان دابەشدەكرێت.
بەپێی زانیارییەكانی خەندان، ئەمڕۆ چوارشەممە مووچەی وەزارەتی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دابەشدەكرێت، هاوكات بڕیار بووە هەرئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵاش دابەشبكرێت، بەڵام بەهۆی كێشەیەكی بانكییەوە دابەشكردنەكە دواخراوە.
وەزارەتی دارایی لە ئێستادا خشتەی مووچە بڵاوناكاتەوە و راستەوخۆ خشتەكە بۆ گەنجینەكان رەوانە دەكات بۆ دابەشكردنی مووچە.
پێشتر سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی بە خەندان-ی راگەیاندبوو، دابەشكردنی مووچە 30 رۆژجارێك بەردەوام دەبێت و وەك پێش قەیرانی دارایی گەنجینەكان، وەزارەتەكان ئاگادار دەكەنەوە لە دابەشكردنی مووچەكانیان.
5ی ئەم مانگە وەزارەتی دارایی دەبەشكردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەران دەستپێكرد و یەكەم وەزارەتیش پێشمەرگە مووچەی وەرگرت.
