سەرۆک بارزانی و یان كوبیش پێكهێنانی حکوومەتی تازەی عێراق تاووتوێ ده‌كه‌ن

سەرۆک بارزانی و یان كوبیش پێكهێنانی حکوومەتی تازەی عێراق تاووتوێ ده‌كه‌ن


سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، پێشوازی لە یان كوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان كرد و له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراقییان تاووتوێكرد.

به‌ گوێره‌ی وێبسایتی تایبه‌تی سه‌رۆك بارزانی، له‌ کۆبوونەوەیەکدا دوایین پێشهاتە سیاسیەکانی نێو پرۆسەی سیاسی عێراق و هەنگاوەکانی درووستکردنی حکوومەتی تازەی عێراق و رۆڵی هەرێمی کوردستان لەوبارەیەوە تاوتوێ کرا.

هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆچوونی رێکخراوەکەی لەبارەی پرۆسەی سیاسی عێراق بۆ سەرۆک بارزانی خستە ڕوو.

هەڕەشەی تیرۆر و چۆنیەتی ڕووبەڕووبوونەوەی هزری توندڕۆیی و تیرۆر تەوەرێکی تری ئەو کۆبوونەوەیە بوو.
k24-
Top