پارتی دان بە گۆڕانکارییەکانی کەرکووکدا نانێت

 	 پارتی دان بە گۆڕانکارییەکانی کەرکووکدا نانێت
دوای کۆبوونەوەی ھێز و لایەنەکانی کوردستان لە کەرکووک, بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد، پارتی بە ھیچ شێوەیەک ددان بە گۆڕانکارییەکانی کەرکووکدا نانێت، ئەوانەی دوای پڕۆسەی داگیرکاری ئەنجام دراون.



ئەمڕۆ لە ناحیەی قەرەھەنجیر ھێز و لایەنەکانی کوردستان لەبارەی ڕەوشی کەرکووک کۆ بوونەوە و جەختیان لە یەکڕیزیی کورد لە کەرکووک کردەوە. دکتۆر محەمەد خورشید، بەرپرسی لقی ٣ی پارتی لە کەرکووک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە وەک پارتی بە ھیچ شێوەیەک ددان بەو گۆڕانکاری و ڕەوشەی کەرکووکدا نانێین کە دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر لە لایەن ئیدارەی ئێستای شارەکەوە ئەنجام دراون و ڕەتیان دەکەینەوە."



دەربارەی گەڕانەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کەرکووک، دکتۆر محەمەد خورشید ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "بنکە و بارەگاکانی پارتی لە کەرکووک داگیر کراون و لای ئێمە تا ئەو دەسەڵاتە سەربازییە بمێنێت کەرکووک داگیر کراوە، گەڕانەوەشمان بەندە بەو دانوستانانەی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا."


kdp-
Top