بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد

 بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد
هەروەک کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن پێشووتر بڕیاری دابوو، کاتژمێر ١٢ی ئەمشەو هەڵمەتی بانگەشەی قەوارە سیاسییەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد.



دەستپێکردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن لە کاتێکدایە کە دەبووایە هەفتەیەک پێش ئێستا دەسپێبكات، بەڵام بەهۆی دانوستاندنی لایەنە سیاسییەكانەوە، هەفتەیەك دواخرا.



سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان جگە لە هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری بەشداری لەو هەڵبژاردنەی پەرلەمانی کوردستان دەکەن و زۆرینەیشیان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ڕێگەی میدیاکانەوە ئەوەیان ڕاگەیاند کە ئامادەکاریی تەواویان بۆ هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن کردووە.



باسنيوز
Top