مێرگه‌سۆر.. دەست بە دابەشکردنی بەشە نەوت بەسەر هاووڵاتییان کرا
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10\9\2018، لهرێگایى بریكاره‌كانى خۆراك، ده‌ستكرا به دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى به‌سه‌ر هاووڵاتییانى سنوورى شارۆچكه‌ى مێرگه‌سۆر.
غه‌فور مه‌لا سوار، قایمقامى مێرگه‌سۆر، راگه‌یاند: ”ساڵى رابردوو لهرێگایى بریكاره‌كانى خۆراك، ده‌ستكرا به دابه‌شكردنى نه‌وت به‌سه‌ر هاووڵاتییان و له‌سه‌رتاوه له گوند، شارۆچكه و ناوچه شاخه‌وییه‌كان دابه‌ش كرا، واته هه‌ر خێزانه‌و به‌رمیلێك نه‌وتیان پێدرا، به‌ڵام به‌هۆى دروستبوونى چه‌ند بارودۆخێك دابه‌شكردنى نه‌وته‌كه راگیرا، له‌كاتێكدا هاووڵاتییانى سنووره‌كه‌مان هه‌موویان له وه‌رگرتنى نه‌وته‌كه سوودمه‌ند نه‌بوون".
قائیمقامى مێرگه‌سۆر، ئەوەشی خستە روو، کە خۆشبه‌ختانه له‌ئێستا دابه‌شكردنى نه‌وته‌كه ده‌ستى پێكردۆته‌وه له سنووره‌كه‌مان و ئه‌مڕۆ له سه‌نته‌رى شارەدێی بارزان و ده‌وروبه‌رى نه‌وته‌كه دابه‌ش ده‌كرێت و به‌رده‌وام ده‌بێت تا هه‌موو ئه‌وانه‌ى ساڵى رابردوو نه‌وته‌كه‌یان پێنه‌درابوو هه‌ر خێزانه و له وه‌رگرتنى به‌رمیلێك نه‌وت سوودمه‌ند ده‌بن.
ئاشکراشی کرد، هیوادارن بتوانن بۆ شاره‌دێ، گوند و ناوچه شاخاوییه‌كانى سنووره‌كه‌یان، به‌رمیلێك نه‌وتى دیكه‌یان به‌سه‌ر دابه‌ش بكه‌ن، چونكه شوێنه‌كانیان له وه‌رزى زستان سارد و سه‌خته.
bas news-
