گەنجێک جانتایەک پارە و زێڕی دۆزییەوە و ڕادەستی خاوەنەکەی دەکاتەوە
لە شاری دهۆک، گەنجێک بڕێکی زۆر پارە و زێڕی لە ناو جانتایەک دۆزییەوە و ڕادەستی خاوەنەکەی کردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک، لە پەیجی فەرمی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبوک) بڵاوی کردەوە، گەنجێک دوای ئەوەی بڕێکی زۆر لە پارە و زێڕی لە ناو جانتایەک دۆزیوەتەوە و پەیوەندی بە پۆلیسەوە کردووە و ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ ئەوەی ڕادەستی خاوەنەکەی بکاتەوە.
پۆلیسی دهۆک ڕوونیشی کردووەتەوە، کە جانتایەکە بڕی هەزار و 900 دۆلاری ئەمریکی و یەک ملیۆن و سێ سەد هەزار دیناری عێراقی و 17 پارچە زێڕ و چەند بەڵگەنامەیەکی تایبەت بە خاوەنەکەی تێدابووە.
جەختیشکراوەتەوە، دوای بەدواداچوون توانرا خاوەنەکەی بدۆزرێتەوە و جانتاکەی بۆ ڕادەست بکرێتەوە.
bas news-
