عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به‌كان هۆشدارى له‌بوونى پیلانگێڕییه‌ك دژ به كوردى كه‌ركووك ده‌ده‌ن
گوته‌بێژى عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به‌كانى دانیشتووى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه هۆشدارى دا له بوونى پیلانێك دژ بههاووڵاتیانى كورد له كه‌ركووك.
مه‌زاحم حوویت، له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا، ڕای گه‌یاند: "ئه‌و پیلانه له‌لایه‌ن میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نى عه‌ره‌بى له كه‌ركووك و میلیشا توركمانه‌كانى سه‌ر به به‌ره‌ى توركمانى به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌رشه‌د ساڵحی، جێبه‌جێ ده‌كرێت".
ڕوونی كرده‌وه، كه پیلانه‌كه‌یان به‌ئامانجكردنى هاووڵاتیانى كورده له كه‌ركووك، گوتیشی: "ئێمه وه‌ك عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به‌كانى ناوچه‌كه، هۆشدارى ده‌ده‌ین له‌هه‌ر تاوانكارییه‌كی له‌و شێوه‌یه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى هه‌وڵى دروستكردنى فیتنه ده‌ده‌ن له كه‌ركووك، بۆیه به‌فه‌رمیش داوامان له لایه‌نی ئه‌مریكی كردوه، به‌ر به‌و پلانگێڕییه بگرێت".
داواشى له عه‌شیره‌ته‌كانى كه‌ركووك كرد، له‌و پلانگێڕی و تاوانكارییه دوور بكه‌ونه‌وه، گوتیشی: "داوامان له ئه‌مریكییه‌كان كردووه، پێشمه‌رگه و هه‌موو ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان بۆ كه‌ركووك و ناوچه داگیركراوه‌كان بگه‌ڕێننه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگه لهتاوانكارییهكانى میلیشیاكان و داعش بگرن".
ئه‌و گوته‌بێژه له‌لێدوانه‌كه‌یدا بۆ ماڵپه‌رى (شه‌فه‌قه نیوز)، به‌رپرسیارێتى دروستبوونى هه‌ر فیتنهگهرییهك له كه‌ركووك به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانى كورد، ده‌خاته ئه‌ستۆى ئه‌نجومه‌نى عه‌ره‌بى و به‌ره‌ى توركمانى.
bas news-
