مەحموود ئێزدی: بەهێزبوونی پارتی واتە بەهێزبوونی پێکەوەژیان لە کوردستان
پارتی دیموکراتی کوردستان لە ١٦ی ئابی ١٩٤٦ لەسەر دەستی باوکی ڕۆحیی کورد، مەلا مستەفا بارزانی نەمر دامەزراوە. سەرەتا ناوی پارتی دیموکراتی کورد بوو لە کۆنگرەی سێیەمدا ناوی کرا به پارتی دیموکراتی کوردستان.
چه‌سپاندنی پره‌نسیپی پێكه‌وه‌ژیان و گیانی لێبوورده‌یی له نێوان هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و مه‌زهه‌بییه‌كانی گه‌لدا، ئامانجی نشتمانیی پارتی دیموکراتی کوردستان بووه. لەو بارەیەشەوە، مەحموود ئێزدی، كه‌سایه‌تیی دیاری ئێزدییان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "پارتی مڵکی کەس و گرووپێک نییە، بەڵکو پارتی ماڵی هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی کوردستان بووە و لە سەرەتای دامەزراندنییەوە پشتیوانیی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی کردووە و تا ئێستاش پشتیوانی‌یان دەکات."
یەکێک لە ئامانجە نشتمانییەکانی پارتی، دابینكردنی مافی هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی ئایینی و مهزههبییە (له جێبه‌جێكردنی سرووته ئایینییه‌كانیان و دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌ن) بۆ په‌ره‌پێدان و ڕێكخستنی كاروباره كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان و گه‌شه‌پێدانیان له هه‌رێمی كوردستاندا.
مه‌حموود ئێزدی، كه بەرپرسی لقی شێخانی پارتی دیموکراتی کوردستانه، دەڵێ: "دەبێ پارتی هەردەم بە بەهێزی بمێنتێتەوە، چونکە بەهیزبوونی پارتی، بەهێزبوونی پێکەوەژیانە لە هەرێمی کوردستان و پارتی هۆکاری ئەوەیە پێکهاتە ئایینییەکان بە ئازادانە لە کوردستان ئەرکە ئایینییەکەیانیان جیبەجێ بکەن."
"پارتی دیموکراتی کوردستان مڵکی هەموو چین و توێژەکانە و هەر دەمێنیت، ئاڵاهەڵگری دەستکەوتی نەتەوەیییە و هەموو پێکهاتەکان لە کوردستاندا بە ئازادانە خۆیان لە هەرێمی کوردستاندا دەبینن." مەحموود ئێزدی وای گوت.
kdp -
