ڕوونكردنەوەی وەزارەتی ئەوقاف لەبارەی هێرشكردنە سەر حاجیانی كوردستان
نەبەز ئیسماعیل گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەو بارەیەوە ڕاگەیاند ئەو دەنگۆیەی لە سۆشیال میدیا و چەند ڕاگەیاندنێک بڵاوبووەتەوە سەبارەت بەهێرشکردنە سەر حاجیە کوردەکان ڕەت دەکەینەوە، بەهیچ شێوەیەک شتی لەو جۆرە ڕووی نەداوە.
سەبارەت بەو چەند وێنەی کە بڵاویش کراونەتەوە، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی گوتی "لەوانەیە لە کاتی لێدانی ئاڵایەکە یاخود تەڕبوونی جامی پاسەکە شێوەی ئاڵاکە تێکچووبێت، هەموو خەڵکی کوردستان و کەسوکاری حاجیەکان دڵنیا دەکەینەوە کە هیچ حاڵەتێکی لەو شێوەیە نەبووە".
نەبەز ئیسماعیل ئەوەشی راگەیاند كە بەخۆشحاڵیەوە بۆ یەکەم جارە لە کاتی دیاریکردنی شوێنی حاجییەکان لە چیای عەرەفەدا، وەکو هەر وڵاتێکی تر ئاڵای کوردستان لە شوێنی حاجییە کوردەکان هەڵكراوە.
bas news-
