سبه‌ینێ وه‌زیری بازرگانیی عێراق سەبارەت بە پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێم دادگایی دەکرێت
حكوومه‌تی عێراق تاوه‌كو ئێستا نزیكه‌ی 500 ملیار دیناری جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان، هی ساڵه‌كانی 2014 و 2015 و 2016ی خه‌رج نه‌كردووه و ئێستاش بڕیاری داوه ته‌نیا نیوه‌ی ئه‌و پاره‌یە خه‌رج بكات، بۆیه جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان سكاڵای یاساییان له‌سه‌ر حكوومه‌تی عێراق و خودی وه‌زیری بازرگانی تۆمار كردووه و له ماوه‌ی ڕابردوودا یه‌كه‌م دانیشتنی دادگاییكردنه‌كه به‌ڕێوه چوو، به‌ڵام بۆ 15ی ئه‌م مانگه دوا خرا.
له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی دووه‌مین دانیشتنی دادگا، بەشار مشیر ئاغا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی كشتوكاڵی په‌رله‌مانی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "بڕیاره سبه‌ی 15ی مانگ له به‌غدا دووه‌مین دانیشتنی دادگا له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان بۆ نیوه به‌ڕێوه بچێت، چونكه حكوومه‌تی عێراق غه‌درێكی گه‌وره‌ی له جووتیاران كردووه و سه‌ره‌ڕای دواخستنی، ئێستا پاره‌كه‌یشی كه‌م كردووەته‌وه."
بەشار مشیر ئاغا گوتیشی: "خه‌رجنه‌كردنی پاره‌ی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان پرسێكی سیاسییه و بڕوا ناكه‌م دادگا سبه‌ی ئه‌و پرسه یه‌كلایی بكاته‌وه، چونكه حكوومه‌تی عێراق موماته‌ڵه به‌و كاره ده‌كات، بۆیه ڕه‌نگه سبه‌ینێش دانیشتنه‌كه دوا بخرێت و بڕیاری له‌باره‌وه نادرێت، چونكه كه‌یسه‌كه له به‌رژوه‌ندیی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستانه."
kdp-
