دوایین نرخی دۆلار و کانزاکان

 دوایین نرخی دۆلار و کانزاکان


ئەمڕۆ ئێوارە بەهای دۆلار، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، ڕووی لە دابەزین کرد، بەبەراورد لەگەڵ بەیانی.


ئەمڕۆ دووشەممە 13/8/2018، لەکاتی داخستنی بازاڕ بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، ڕووی لە دابەزین کرد و بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە 121 هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا.


ئەمە لە کاتێکدا ئەمڕۆ بەیانی لەگەڵ کردنەوەی بازاڕ، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە 121 هەزار و 100 دینار بوو.


هەروەها نرخی نەوتیش لە بازاڕەکانی جیهاندا، ڕووی لە دابەزین کرد و بەرمیلێکی نەوتی برێنت بە 72 دۆلار و 78 سەنت و بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 67 دۆلار و 33 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.


هاوکات نرخی زێڕیش لە بازاڕەکانی جیهاندا، لە دابەزین کرد و نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە 1197 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە 1211 دۆلار بوو.


نرخی جۆرەکانی دیکەی زێڕیش لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە:


یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 - 175,000 دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 - 205,000 دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 - 230,000 دینار

bas news-
Top