نووری حەمە عەلی کرایە بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای کەرکووک

 	 نووری حەمە عەلی کرایە بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای کەرکووک
نووری حەمە عەلی لە جێی کەمال کەرکووکی کرایە بەرپرسی میحوەری ٥ی هێزەکانی پێشمەرگە لە رۆژئاوای کەرکووک.

ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی ژمارەیەک فەرماندە و پێشمەرگەکانی میحوەری رۆژئاوای کەرکووک، کەمال کەرکووکی پۆستی بەرپرسیارێتی میحوەرەکەی رادەستی نووری حەمە عەلی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.

بە پێی زانیارییەکانیش کەمال کەرکووکی وەک بەرپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی-کەرکووک دەس بەکار دەبێت.

شایانی باسە میحوەری رۆژئاوای کەرکووک بایەخێکی تایبەتی خۆی هەیە و لە میانەی چوار ساڵ شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش ئەو میحوەرە یەکێ بووە لە میحوەراکانی دیکەی هێزەکانی پێشمەرگە، کە لایەن تیرۆریستانەوە هێرشی توندی کراوەتە سەر و لە لایەن پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستانەوە تێکشکێندراون.
kdp-
Top