نێچیرڤان بارزانی سەردانی توركیا دەكات

 نێچیرڤان بارزانی سەردانی توركیا دەكات
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن سەركردایەتی حزبی ئاكپارتیی دەسەڵاتداری توركیاوە بەفەرمی بانگهێشتی ئەنقەرە دەكرێ، بۆ بەشداریكردن لە كۆنگرەی شەشەمی حزبەكە.

ڕۆژی 18ی ئەم مانگە شەشەمین كۆنگرەی ئاسایی ئاكپارتی دەسەڵاتداری توركیا بەڕێوەدەچێت.

لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆماری توركیا و سەرۆكی ئاكپارتیەوە، داوەتنامەی فەرمی بۆ سەرۆك و سەركردەكانی دەیان وڵاتی دۆستی توركیا بۆ بەشداریكردن لە كۆنگرەی ئاكپارتی نێردراوە.

بەستنی ئەم كۆنگرەی ئاكپارتی لە كاتێكدایە ئابووریی توركیا بەهۆی گوشار و سزاكانی ئەمریكا، ڕووبەڕووی تەنگژەیەكی گەورە بووەتەوە و نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی 650 لیرەی توركی تێپەڕاندووە.

جێی باسە بەر لە چەند هەفتەیەك نێچیرڤان بارزانی لە ئەنقەرە بەداوەتنامەیەكی فەرمی بەشداری لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەركۆماری توركیا كردبوو.








باسنيوز
Top