ئه‌مریكا بۆ ئه‌ردۆگان: تا سێ ڕۆژى دیكه قه‌شه‌كه ئازاد نه‌كه‌یت خراپتر ده‌كه‌ین
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، له‌به‌رده‌م جهماوهرێكدا، له شارى ته‌رابزۆن، كه ده‌كه‌وێته سه‌ر ده‌ریای ڕه‌ش، ڕای گیهاند: "ئه‌مریكا مۆڵه‌تى سێ ڕۆژى داناوه بۆ ئه‌وه‌ى قه‌شه ئاندرۆ برانسۆن، كه ماوه‌ى دوو ساڵه ده‌ستبه‌سه‌ره، ئازاد بكه‌ین".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، ئه‌مریكییه‌كان ئه‌و مۆڵه‌ته‌یان به شانده توركییه‌كه ڕاگه‌یاندووه، كه هه‌فته‌ى ڕابردوو له واشنتۆن بوون.
ئه‌ردۆگان ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه دۆناڵد تره‌مپ، هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌پاندنى زیاترى به‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره سه‌پاند، گه‌ر قه‌شه‌كه ئازاد نه‌كه‌ن.
باس‌نیوز
