ئاهەنگی دەرچوونی پۆلێک پێشمەرگەی فەرماندەیی هێزەکانی ٨٠
ئەمڕۆ یەکشەممە لە بنکەی مەشقی پیادەی هەولێر لە قەزای سۆران، ئاهەنگی دەرچوون بۆ خولی ١ی فەرماندەیی هێزەکانی ٨٠ ساز کرا.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی، لە بنکەی مەشقی پیادەی هەولێر لە شاری سۆران، ئاهەنگی دەرچوون بۆ ٧٧٤ پێشمەرگەی سەر بە هێزەکانی ٨٠ ئەنجام درا.
مەراسیمەکە بەسروودی نیشتیمانی ئەی ڕەقیب و ساتێك وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان و مانۆڕی سەربازی و چەند نمایشێک دەستی پێکرد.
لە کۆتایی ئاهەنگەکەشدا خەڵاتی ڕێزلێنان بە سەرپەرشتیارانی خولەکە بەخشرا.
bas news-
