كوردێك به داهێنانی ئامێرێك بینایی بۆ نابینایان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
له ساڵی 2013ه‌وه، له زانكۆی نیوكاسڵی به‌ریتانیا، بۆ ته‌واوكردنی خوێندنی دكتۆراكه‌ی ده‌ستی به توێژینه‌وه كردووه، له كۆتاییشدا ئه‌نجامه‌كه‌ی، داهێنانی ئامێرێك بوو بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بینایی ئه‌و كه‌سانه‌ی، نه‌ك هه‌ر بینایی، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی چاوه‌كانیشیان له‌ده‌ستداوه.
نه‌بیل عه‌بدولڕه‌زاق فه‌تاح، له‌دایكبووی ساڵی 1976ی هه‌ولێره، تا به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی ماسته‌ریش هه‌ر له هه‌ولێر خوێندوویه‌تی، تا بۆ خوێندنی دكتۆراكه‌ی، له رێگه‌ی به‌رنامه‌ی تواناسازی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه، چووه‌ته به‌ریتانیا.
ئه‌و سه‌ره‌تا ده‌یه‌ویست په‌ره به هاوشێوه‌ی ئامێرێكی دیكه‌ی بینین بدات، كه پێشتر درووستكراوه و ناوی ئارگۆسه، به‌ڵام دواتر بیرۆكه‌كه‌ی گۆڕی و بڕیاریدا، ئامێرێكی جیاواز له ئارگۆس درووست بكات، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی چاوهكانییان به ته‌واوی له‌ده‌ستداوه، سوودی لێ وه‌ربگرن.
k24-
