ئەمڕۆ كۆتایی بە خولی مەشق و راھێنانی ٨٠٠ پێشمەرگەی دیكە دێت
بە هۆی گرینگیدان بە ھێزی پێشمەرگە، بەردەوام لەلایەن راھێنەرانی بیانی و ناوخۆییەوە مەشق و راھێنانیان پێ دەكرێت، بە گوتەی جێگری سوپاسالاری ھێزی پێشمەرگە لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، لیوا سالار جەباری، كە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دوا، ھێزی پێشمەرگە بەردەوام مەشق و راھێنانیان پێ دەكرێت بۆ ئەوەی ھێزێكی نیزامی بن و شارەزایی باشیان لە شەڕ و بەكارھێنانی چەكدا ھەبێت، بۆیە ئەمڕۆ ٨٠٠ پێشمەرگەی دیكە خولی مەشق و راھێنان تەواو دەكەن و مەراسیمێكی شاییستەشیان بۆ ساز دەكرێت.
لیوا سالار گوتیشی، ئەو خولانەی مەشق و راھێنان سێ مانگین و دوای ئەو ھێزەیش، ھێزێكی دیكەی پێشمەرگە دەست بە مەشق و راھێنان دەكەن و ھێزی پێشمەرگە بە بەردەوامی خولی مەشق و راھێنان دەبینن، چونكە لە ھەموو دنیادا وایە و ناكرێت ھێزی چەكداری لە مەشقكردن بوەستێت. هەروەها ئەو ھێزانەی ئەمڕۆ كۆتایی بە خولی مەشق و راھێنانیان دێت، سەر بە یەكەی ٨٠ـن و لە بنكەی مەشق و راھێنانی سۆران مەشق و راھێنانیان پێ كراوە.
دەشڵێ، پێداویستیی مەشق و راھێنان لەلایەن وڵاتانەوە دابین كراون و، بە بەردەوامییش ھاوكاری بۆ پێشمەرگە لە لایەن وڵاتانەوە رەوانە دەكرێت و نەوەستاوە.
kdp-
