سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی یەكێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان دەكات

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی یەكێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان دەكات
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی یەكێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان كرد و لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی و دوا پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە و ڕووداوەكانی دوای ڕیفراندۆم تاوتوو كرا و جەختیش لە ڕەوایەتیی مافەكانی گەلی كوردستان و ڕەتكرنەوەی سەپاندنی زۆر و زەبروزەنگ بەسەر گەلی كوردستان كرایەوە.

ڕۆژی یەكشەممە 12ـی 8ـی 2018 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە د.عەلی قەرەداخی ئەمینداری گشتیی یەكێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان و سەرۆكی ڕابیتەی ئیسلامیی كورد و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە سەرۆك و ئەندامانی دەستەی كارگێڕیی ڕابیتەی ئیسلامیی كورد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و دوا پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە و ڕووداوەكانی دوای ڕیفراندۆم تاوتوێ كرا و جەختیش لە ڕەوایەتیی مافەكانی گەلی كوردستان و ڕەتكرنەوەی سەپاندنی زۆر و زەبروزەنگ بەسەر گەلی كوردستان كرایەوە.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی هەڵبژاردنەكانی مانگی ئەیلوولی داهاتوو و پێویستیی كاركردن و دانانی بەرنامەی تۆكمە لە لایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ باشتركردنی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان ئاڵوگۆڕ كرد.
kdp-
Top