دهۆک..ساڵیادی کۆمەڵکوژیی گوندی کۆچۆ و تەقینەوەکانی گرعزێر و سیبا شێخدرێ دەکرێنەوە
سلێمان فانۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: "لە ڕۆژی ١٤ و ١٥-٨-٢٠١٨ لە ناوچە ئێزدینشینەکان و لە سەرجەم کەمپەکانی ئاوارەکان ساڵیادی ئەو کارەساتە ناخۆشانە بە چەندین چالاکیی جۆراوجۆر لە پارێزگای دهۆک وەبیر دەهێنرێنەوە."
لە ٣ی مانگی ٨ی ساڵی ٢٠١٤دا داعش دەستی بەسەر شنگالدا گرت، زیاتر لە هەزار کەس کوژران و ٣٦٠ هەزار کەس ئاوارە کران و ٦ هەزار کەسیان ڕفاند و، ئێستا 60 گۆڕی بەکۆمەڵ لە شنگال هەن، لەگەڵ چەندین گۆڕی تاک و 100 هەزار کەس ئاوارەی دەرەوەی وڵات کران و داعش لە (١٥-٨-٢٠١٤)دا کۆمەڵکوژیی بەسەر گوندی کۆچۆدا هێنا.
سلێمان فانۆ ئاماژەیشی دا: "داعش لە ١٥-٨-٢٠١٨ دەستی بەسەر گوندی کۆچۆدا گرت و پیاو و ئافرەتیان لە یەکتر جیا کردنەوە و کۆمەڵکوژییان بەسەریاندا هێنا و لە شنگال زیانی هەرەمەزن بەر کۆچۆ کەوت."
گوندی کۆچۆ دەکەوێتە ١٨ کیلۆمەتریی باشووری قەزای شنگال و ئێستا میلیشیاکانی حەشدی شەعبی دەستیان بەسەردا گرتووە. پێش هاتنی داعش زیاتر لە ٢٢٠ خێزان و ٢٠٠٠ کەس لەو گوندەدا دەژیان.
سلێمان فانۆ گوتیشی: "پێش یازدە ساڵ لە ١٤-٨-٢٠٠٧ دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری لە گرعزێر و سیبا شێخدرێ خۆیان تەقاندەوە و زیاتر لە ٣١٢ کەس کوژران و ٥٠٠ کەس بریندار و بێسەروشوێن کران، شارەزایانی سەربازی ئەو تەقینەوە بە تەقینەوەیەکی بۆمبی ئەتۆمیی بچووک ناو دەبەن."
kdp-
