پۆلیسی سلێمانی دەیان قومارچی دەستگیر دەکات

 پۆلیسی سلێمانی دەیان قومارچی دەستگیر دەکات
هێزەکانی پۆلیسی سلێمانی دەیان کەس بە تۆمەتی قومارکردن، لە چەند گازینۆیەک دەستگیر دەکەن.



سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، پۆلیس چاودێریی مارەیەک گازینۆ و کافتریای شاری سلێمانی کردووە و بۆی دەرکەوتووە لە بەشێکیاندا، قومار دەکرێت.


سەرکەوت ئەحمەد هەروەها رایگەیاند، دوای وەرگرتنی رەزامەندیی دادوەری لێکۆڵینەوە، لە هەڵمەتێکدا، پۆلیسی نەهێشتنی تاوان و پۆلیسی سەرای سلێمانی 60 کەسیان بە تۆمەتی قومارکردن، دەستگیر کرد.


گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو کەسانە بەپێی ماددەی 389ـی یاسای سزادانی عێراقی و بە فەرمانی دادوەر دەستگیر کراون.










باسنیوز
Top