پەروەردە فۆرمی وەرگرتن بۆ مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەکات
نەبیل حەمە ساڵح، لێپرسراوی بەشی خۆیەتی و میلاکات لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی شارەزوور ڕایگەیاند، فۆرمەلە لە ڕۆژی دووشەممە 13/8/2018 لە بەڕێوەبەرایەتییەکە دابەش دەکرێت و دابەشکردنی فۆرمەکە تا چوار رۆژ بەردەوام دەبێت.
نەبیل حەمەساڵح هەروەها رایگەیاند، پێویستە ئەو مامۆستایانەی فۆرمەکە پڕ دەکەنەوە، دوای پشووی جەژنی قوربان، فۆرمەکە بگەڕێننەوە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی شارەزوور و دوا رۆژ بۆ گەڕاندنەوەی، رۆژی 30/8/2018ـەیە.
ئەو لێپرسراوەی پەروەردەی شارەزوور ئاماژەی بەوەش کرد، مامۆستاکان، کە بە وانەبێژ لەو سنوورە وەردەگیرێن، پێویست ناکات پشتگیریی دەرچوون لەگەل خۆی ببات، ”پشتگیریی ئەوانەی پێشتمان لا ماوە و نوێیەکانی دوای وەرگرتن، داوای پشتگیرییان لێ دەکەین“.
نەبیل حەمەساڵح هەروەها رایگەیاند، بەرێوەبەرایەتییەکەیان زۆرتر پێویستیی بە دەرچووانی کۆلێژەکانی پەروەردەی نەڕەتی بەشەکانی زانستەکان، فیزیا، زیندەزانی، ئینگلیزی، عەرەبی و بیرکارییە و تاڕاددەیەکیش کیمیا و کوردی.
باسنیوز
