وادەی كردنەوەی رێگەی ھەولێر - كەركووك ئاشكرا دەكرێت
حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق لەسەر كردنەوەی رێگەی ھەولێر - كەركووك، رێككەوتوون و ئەمڕۆ رێككەوتنە كەوتە بواری جێبەجێكردن و فەرماندەیەكی پێشمەرگەش وادەی كردنەوەی رێگەكە ئاشكرا دەكات.
محەمەد رێگر، فەرماندەی میحوەری پردێی هێزی پێشمەرگە بە وەكالەت راگەیاند: "بەھۆی شەڕی سەپێندراو بەسەر پێشمەرگە لە ساڵی 2017 پردی ھاتووچۆ لە ناحییەی پردێ تێكچووە، ئێستا حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەستی بەكاركردووە بۆ چاككردنەوەی پردەكە، پردێكی ئاسن دادەنرێت".
گوتیشی: "بەڕێوەبەری رێگاوبانی ھەولێر سەردانی پردەكەی كردووە و رایگەیاندووە، كە لە ماوەی 15 رۆژدا پردەكە چاكدەكرێتەوە، بۆ ئەوەی ھاتووچۆی ھاووڵاتیان بە رێگەی پردێ دەست پێبكاتەوە".
k24-
