وادەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران درێژكرایەوە

وادەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران درێژكرایەوە


ئەمڕۆ 9/8/2018، كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی كوردستان، وادەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان درێژكردەوە.

لە راگەیەندراوێكدا ئەنجوومەنی كۆمسیاران ئاشكرای كرد: "بڕیاردرا بە درێژكردنەوەی وادەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران تا رێككەوتی 16/8/2018، ھاووڵاتیان دەتوانن تاو رێكەوتە سەردانی ناوەندەكان بكەن".

نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران 10/7/2018، دەستیپێكرد، كۆمسیۆن رایگەیاندبوو، كە ئەو پرۆسەیە بۆ ماوەی 30 رۆژ بەردەوام دەبێت.
k24-
Top