به‌رپرسی لقى چوارى پارتى: براوه‌ى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانیش ده‌بین
سه‌عید سه‌لیم، به‌رپرسی لقى چوارى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، ڕاگه‌یاند: "پارتى پشت ئه‌ستووره به پێگه‌ى جه‌ماوه‌رى خۆى و ژماره‌ى ده‌نگده‌ران و لایه‌نگرانیشى، ڕۆژ به ڕۆژ له زیادبوون دایه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ى له قۆناغى ڕابردوو تائێستا ڕوویانداوه، به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى كه په‌یوه‌ندییان به نیشتمانه‌وه هه‌بووه، ده‌نگه‌كانى پارتى زیاتر ده‌كه‌ن، گوتیشى: "ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنێكى پاك و بێگه‌رد له هه‌رێمى كوردستاندا به‌ڕێوه‌بچێت، كه دووربێت له ساخته‌كارى، دڵنیام ده‌نگه‌كانمان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو ڕوو له هه‌ڵكشان ده‌كات".
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه تاڕادهیی دڵنیایی پێشیبینى ئه‌وه ده‌كه‌ن، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، براوه‌ى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌بێت.
له‌باره‌ى دواخستنى ههڵبژاردنهكهشهوه، گوتی: "هیچ پاساوێكى سیاسی و یاسایی نییه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌كاتى خۆیدا نه‌كرێت، بێگومان پارتى هه‌موو ئاماده‌كاریه‌كى كردووه، هه‌ر لایه‌نێكیش دڵنیابێت له سه‌ركه‌وتنى، بێگومان كار بۆ دواخستنى هه‌ڵبژاردن ناكات".
bas news -
