کۆمسیۆن وادەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی درێژ کردەوە
بەپێی نووسراوێکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان ، ئەنجومەنی کۆمیسیاران بڕیاری داوە وادەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران درێژ بکاتەوە.
هەر بە پێی ئەو نوسراوەی کۆمسیۆن، وادەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران تا ١٦\٨\٢٠١٨ دەبێت، هەروەها هاووڵاتییان دەتوانن تا ئەو وادەیە سەردانی ناوەندەکان بکەن.
بڕیارە ڕێکەوتی 2018/9/30 پێنجەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە بچێت و کۆمسیۆن و لایەنە بەبەشدارەکان هەموو ئامادەکارییەکیان کردووە و لیستەی کاندیدەکانیش دراونەتە کۆمسیۆن.
باسینوز
