حزبی سۆسیالیست: بۆ دەرخستنی ڕووی شارستانیی هەرێمی کوردستان دەبێ هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بکرێت
عەبدوڵا مەحموود، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: "بۆ دەستاودەستکردنی دەسەڵات و دیموکراسیەت پێویستە و باشترە هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت، بۆ ئەوەش ئێمە وەک خۆمان هەموو ڕێکارە یاساییەکان و کارەکانی خۆمان تەواو کردووە، ئامادەکاریشمان کردووە".
ئەو پەرلەمانتارەی سۆسیالیست جەختیشی کردەوە، بۆ نیشاندان و دەرخستنی ڕووی شارستانیی هەرێمی کوردستان، پێویستە هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت.
لەبارەی ئەوەی ئایا داوای حزبەکان بۆ دواخستنی هەڵبژاردن لەم کاتەی ئێستا تاچەند گونجاوە و پێت وایە بۆ داوای دواخستنی دەکەن؟، عەبدوڵا مەحموود دەڵێت: "پێویستە حزبەکان خۆیان وەڵام بدەنەوە".
هەندێ لایەنی سیاسیی هەرێمی کوردستان وەک گۆڕان و کۆمەڵ و یەکێتیی حەز ناکەن هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کات و ساتی خۆیدا بەڕێوە بچێت، بەڵام هەتا ئێستا هیچ لایەنێک بە فەرمی داوای دواخستنی هەڵبژاردنی نەکردووە.
باسنیوز
