دواى سێ ساڵ له رزگاركردنى شارۆچكه‌كه‌يان ئاواره‌كانى شنگال هێشتا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه
هه‌زاران هاووڵاتى ئاواره‌بووى شنگال، سه‌ره‌ڕاى تێپه‌ڕينى سێ ساڵ به‌سه‌ر رزگاركردنى شارۆچكه‌كه‌يان له ده‌ستى داعش، هێشتا له چياى شنگال ژيان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
رێكخراوى داعش له (3ى ئاب/ ئۆگستى 2014)دا، شارۆچكه‌ى شنگالى داگيركرد و هه‌زاران ئافره‌تى ئێزدى رفاند و سه‌دان هاووڵاتى شارۆچكه‌كه‌ى گوله‌باران كرد و به‌و هۆيه‌شه‌وه ده‌يان هه‌زار هاووڵاتى ئاواره بوون.
نازك خدر (27 ساڵ)، به ئه‌سته‌م خۆى بۆ ده‌گيرا تا نه‌گريێت و بتوانێت قسه بۆ كه‌ناڵى (RT)ـى رووسيا بكات و گوتى: "له 2014 شنگالمان به‌ره‌و چياكه‌ى نزيكى به‌جێهێشت. تا ئه‌م چركه ساته له چياكه ماوينه‌ته‌وه و نه‌مانتوانيوه بگه‌ڕێينه‌وه بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆمان. چونكه ماڵه‌كانمان به هۆى بۆردومانى ئاسمانى بۆ سه‌ر داعش له لايه‌ن هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تييه‌وه خاپوور بوون و ده‌شترسين ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێينه‌وه جارێكى ديكه ئه‌و رێكخراوه په‌لامارمان بدات".
ئه‌و كچه كه له بيسته‌كانى ته‌مه‌نيدايه، له 2015دا له چياى شنگال و له ئاواره‌يى هاوسه‌رگيرى كردووه. له‌وێش منداڵى بووه.
ئه‌و گوتيشى: "بێگومان پێويسته ژيان به‌رده‌وام بێت. ئێمه ناتوانيت ده‌ست له هيواكانمان هه‌ڵبگرين و ده‌ستبه‌ردارى ئه‌وه ببين كه ده‌مانه‌وێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر رووبه‌ڕووى ره‌وشى خراپتريش ببينه‌وه".
به گوێره‌ى ئامارى رێكخراوى كۆچى نێوده‌وڵه‌تى له ئێستادا 2 هه‌زار و 200 خێزانى ئاواره له چياى شنگالن و ژماره‌ى ئه‌ندامانى ئه‌و خێزانانه ده‌گاته زياتر له 10 هه‌زار كه‌س و دابه‌ش بوونه به‌سه‌ر 3 هه‌زار خێوه‌تدا.
ئه‌زمڕ شنگالى (22 ساڵ) به كه‌ناڵه‌كه‌ى راگه‌ياندووه، "ئه‌وان به‌رده‌وام ئاوى پێويستيان پێ ناگات و به هۆى په‌ككه‌وتنى مۆليده‌كانيشه‌وه هه‌ندێكجار له كاره‌با بێبه‌شن و ناشتوانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵه‌كانيان چونكه به هۆى بۆردومانى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش وێران بوونه".
هه‌روه‌ها گوتى: "ماڵى خۆمان و كه‌سوكارمان به گشتى خاپوور بووه. هيچ كه‌سێك قه‌ره‌بوومان ناكاته‌وه و هيچ كه‌سێك ناڵێت وه‌رن با ژيانێكى رێزدارانه‌تان له ناوچه‌كه‌ى خۆتان بۆ دابين بكه‌ين. من و خێزانه‌كه‌م له چياى شنگال ژيانێكى زۆر سه‌خت به‌سه‌ر ده‌به‌ين".
پێشتر جێگرى پارێزگارى نه‌ينه‌وا، عه‌بدولقادر شنگالى، رايگه‌ياندبوو، رێژه‌ى وێرانكارى له ناوه‌ندى قه‌زاى شنگال و بينا و دامه‌زراوه حكومييه‌كان گه‌يشتووه‌ته 85%.
k24-
