سیده‌كان.. شوانكارێك به رووداوى مین گیانی له‌ده‌ست دا
زێبار خالید، به‌رپرسى راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاروباری مینی هه‌ولێر، راى گه‌یاند: ”ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8/8/2018 هاووڵاتییه‌ك به ناوی عارف سه‌عید مام سار، ته‌مه‌ن 22 ساڵ پیشه‌ی شوانكارى بووه، له كاتی له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕوماڵاته‌كه‌ی، له كوێستانه‌كانی هۆرنێ له ده‌ڤه‌ری سیده‌كان دووچاری رووداوی مین بوویەوە و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست دا".
به‌رپرسى راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاروباری مینی هه‌ولێر، ئەوەشی خستە روو، کە ناوبراو خێزانداره‌و له ده‌شتی هه‌ریر، داده‌نیشن ساڵانه بۆ له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕوماڵاتیان ڕوو له كوێستانه‌كانی ده‌ڤه‌رى سیده‌كان کردووە، گوتیشی: ”دیاره به‌هۆی بوونی مین و پاشماوه‌ی ته‌قه‌مه‌نی جه‌نگی له‌و ناوچانه ساڵانه هاووڵاتییان دووچاری رووداوی له‌و شێوه‌یه ده‌بنه‌وه‌و ده‌بنه قوربانی“.
باس‌نیوز
