سەرۆك بارزانی: حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بەشێکی گرنگی بزاڤی کوردایەتییە

 سەرۆك بارزانی: حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بەشێکی گرنگی بزاڤی کوردایەتییە
سەرۆک بارزانی، پیرۆزباییەکی ئاراستەی محەمەدی حاجی مەحموود، سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کرد، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی حزبەکەیەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 8\8\2018، سەرۆک بارزانی، لە پەیامێکی ، بۆ محەمەدی حاجی مەحموود، سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی ساڵڕۆژی دامەزراندنی حزبەکەی لێ کرد و رای گەیاند: ”بەبۆنەی 42هەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبە تێكۆشەرەكەتانەوە گەرمترین‌ و جوانترین پیرۆزبایتان ئاراستە دەکەم، لە رێگەی ئێوەی بەڕێزیشەوە سڵاو و پیرۆزبایی بۆ سەرجەم ئەندام ‌و لایەنگرانی حزبە تێكۆشەرەكەتان دەنێرم“.

سەرۆک بارزانی، لەو پەیامەکەیدا، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان لە ڕۆژی دامەزراندنییەوە تا ئەمڕۆ، ڕۆڵێکی گرینگ و کاریگەری لە خەباتی ڕزگاریخوازی گەلەکەماندا گێڕاوە، بەشێکی گرینگی بزاڤی کواردایەتییە و لەو پێناوەدا ژمارەیەکی زۆر شەهیدی پێشکەش بە خاک و گەلی کوردستان کردووە.


دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:


برای بەڕێزمان كاك محەمەد حاجی مەحموود

بەڕێز مەكتەبی سیاسیی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان

بەبۆنەی 42هەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبە تێكۆشەرەكەتانەوە، گەرمترین‌ و جوانترین پیرۆزبایتان ئاراستە دەکەم، لە رێگەی ئێوەی بەڕێزیشەوە سڵاو و پیرۆزبایی بۆ سەرجەم ئەندام ‌و لایەنگرانی حزبە تێكۆشەرەكەتان دەنێرم.

حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لە ڕۆژی دامەزراندنییەوە تا ئەمڕۆ، ڕۆڵێکی گرنگ و کاریگەری لە خەباتی ڕزگاریخوازی گەلەکەماندا گێڕاوە و بەشێکی گرینگی بزاڤی کواردایەتییە و لەو پێناوەدا ژمارەیەکی زۆر شەهیدی پێشکەش بە خاک و گەلی کوردستان کردووە، ڕۆڵی جوامێرانە و ئازایانەی بەڕێز سکرتێری حزب و سەرکردایەتی و پێشمەرگەکانی سۆسیالیست لە شەڕی تێکشکاندنی ئەفسانەی داعشدا، وێنەیەکی ڕوونی دڵسۆزی و نیشتیمانپەروەریی ئێوەیە و هەرگیز لەبیر ناکرێت.

یادی دامەزراندنی حزبەكە تێکۆشەرەکەتان پیرۆز بێت و هیوادارم كاروانی خەباتی ئایندەتان، شانبەشانی سەرجەم هێزە رزگاریخوازەكانی گەلی كوردستان بەردەوام بێت و سەرکەتوو بن.



لەگەڵ ڕێزمدا



مەسعود بارزانی

8\8\2018












باسنیوز
Top